وا بڕیاره ئه‌م ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات. وه‌ک ئۆفیسی نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاندووه ئه‌م سه‌ردانه له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی فه‌رمی ئێرانه و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و ئێران تاووتوێ ده‌کرێن.
ئوسامه جه‌میل ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه نوری ئه‌لمالیکی چه‌ند مه‌به‌ستێکی هه‌یه له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه تا ئێران فشار بخاته سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به تایبه‌تیش لایه‌نه‌کانی شیعه ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێکیان تا ئه‌ندازه‌یه‌ک هاوهه‌ڵوێستییان هه‌یه له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه و کوردیش‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جه‌میل باسیش له‌وه ده‌کات که ئێران قایله به‌و سیاسه‌ته‌ی مالیکی له عێراقدا گرتویه‌تیه به‌ر و پێشی باشه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دوو کاری له ئه‌ستۆیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.