ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاپۆرتیان داوه که له شاری خانه‌قین شه‌ڕ له نێوان له‌شکری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا ڕوویداوه، به‌ڵام قایمقامی خانه‌قین نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات.
موحه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن ، قایمقامی شاری خانه‌قین ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئه‌وه بووه فه‌وجێکی نوێ لای شارۆچکه‌ی نه‌فتخانه‌وه ده‌یویست بچێته ڕه‌بایه‌یه‌کی کۆنه‌وه و ڕێگه نه‌درا به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گولله‌یه‌کیش بته‌قێنرێت.
به‌ڕێز مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌شڵێت له ئێستادا خانه‌قین و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئارامن ، به‌ڵام ناوچه‌کانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا له پاش کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ساڵی 2005 دا ڕه‌وشی ئاسایشییان هه‌ر زۆر خراپن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن ، قایمقامی شاری خانه‌قین کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:19 خوله‌که.