په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دووادا چون له‌سه‌ر دۆسێی مردنه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح، قایمقامی پێشوی سلێمانی که له ژووری گرتوخانه‌که‌ی له ئاسایشی گشتی سلێمانیدا وه‌ک ده‌گوترێت خۆی خنکاندووه.
شێردڵ ته‌حسین ، سه‌رۆکی ئه‌م لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت له ئاسایشی گشتی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئاسایشی گشتیدا کۆبوونه‌ته‌وه نه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئاسایشی گشتیدا.
به‌ڕێز ته‌حسین ، که هه‌ر بۆخۆشی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستانی عێراقه باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌رکی لیژنه‌که‌ی ته‌نها به دواداچوونه له دۆسێکه‌ی قایمقامی پێشووی سلێمانی نه‌ک لێکۆڵینه‌وه کردن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌اووی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:04 خوله‌که.