له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حکومه‌تی سوریا وابه‌سته‌یی خۆی به ئاگربه‌سته‌وه ڕاگه‌یاندووه ، به‌ڵام تۆپبارانکردنه‌کان و هێرشه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو نیشان ده‌ده‌ن ئاگربه‌سته‌که له مه‌ترسیدایه.
عه‌بدولباقی یوسف ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت هه‌رگیز ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وابه‌سته‌ی په‌یمانه‌کانی خۆی نه‌بووه و هه‌موو بیانویه‌کیش به‌کار ده‌هێنێت بۆ لێدانی دژه‌به‌رانی حکومه‌تی سوریا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا بۆ واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێز یوسف ده‌ڵێت ئه‌و بانگهێشتنه هه‌نگاوێکی گونجاوه و نیشاندانێکه بۆ هێزی کورد له ئاینده‌ی سوریادا و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده هێشتا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بایه‌خی پێویستی به کوردی سوریا نه‌داوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:59 خوله‌که.