ڕۆژی شه‌ممه سه‌رنجی جیهان له‌سه‌ر ئه‌سته‌نبوڵ بوو که له‌وێ له پاش 14 مانگ له نه‌بوونی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیادا کۆ بووه‌وه بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه وه‌ها باسیان له وتووێژه‌کان کردووه که به‌ره‌وپێشچونێک هاتۆته ئاراوه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ئێران که ڕۆژئاوا ده‌ڵێت ده‌شێت ڕه‌هه‌ندی له‌شکریانه‌ی هه‌بێت.
جه‌عفه‌ری حامیدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه بڕیاردان له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له به‌غدا بکرێت له مانگی ئاینده‌دا وه‌ک ئه‌وه وایه ده‌رفه‌تێکی تر درابێت به بواری دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو‌کی ئێران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز حامیدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بۆچی دانوستاندنه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا درێژه‌ی کێشاوه و ده‌یکێشێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئێران دیاریه‌کی له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانی ڕۆژئاواوه پێشکه‌ش کرا.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێنج هه‌فته‌ی تر دراوه به ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ده‌شڵێت یانی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی و وزه‌ی ناو‌کی به‌کارده‌هێنرێت.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ده‌شڵێت پێویسته ئێران ناچاربکرێت ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌اووی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:32 خوله‌که.