جاریکی تریش کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدهگهیهنێتهوه ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیدا کۆ ده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و فشاره زۆرانه و ئه‌و له په‌راوێزنانه‌ی ئێران ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه به‌ڵام هێشتاش بڕوا وایه تاران به‌و جۆره کۆبونه‌وانه ده‌خوازێت یاری به کات بکات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری بهێنێت.
له‌سه‌ر داوای ئێران له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا ، ڕووسیا ، چین) وه ئه‌ڵمانیاش تا مه‌رجی پێشوه‌خت دانه‌نرێت به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، به‌رێز مه‌نوچه‌هری ده‌ڵێت ئه‌و داوایه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خۆی وه‌ک مه‌رجێک لێی ده‌ڕوانرێت ، به مه‌به‌ستی دانه‌خستنی دامه‌زراوی ناووکی فۆردۆیه.
به‌لین ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:11 خوله‌که.