نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌موو هێرشه له‌شکریه‌کانی خۆی دژی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که ڕابگرێت و وابه‌سته‌ی ئه‌و دوا واده‌یه بێت که له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێشنیازه‌که‌ی کوفی ئه‌ناندا دیاریکردبوو
ڕۆژی دووشه‌ممه هێرش کرایه سه‌ر کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ناوجه‌رگه‌ی پارێزگای بابلدا. ئه‌م هێرشه چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوو که له کورده‌کانی دانیشتوی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق کرا تا ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌کات له ئێستادا ئه‌و ڕوانینانه‌ی له‌سه‌ر دیموکراسی هه‌ن له‌ناو ئۆپزسیۆنی ئێرانی‌دا به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆوه بینیوه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی هێنا بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی ئۆپزسیۆن و جودابیرانی ئێرانی له واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ باسکردنی هه‌نگاوه‌کان ڕووه‌و دیموکراسی له ئێرانی ئاینده‌دا.
سه‌رۆکی هاوبه‌ندی کوڕانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا کورده‌کانی دانیشتوی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق شوێنه‌کانی خۆیان جێبهێڵن بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
یه‌کێک له‌و ژانره هونه‌ریانه‌ی تا ئێستا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ڕژدی لێنه‌دراوه‌ته‌وه هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی و داتاشینه.
له‌وه‌تای سه‌ردانه له ناکاوه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر گومانه‌کان زیاتر بوون له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کۆنگره نیشتیمانیه‌که‌ی عێراقیه‌کان.
کوفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ڕایگه‌یاندووه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا قایل بووه به کشاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌و شوێنانه‌ی وڵاته‌که‌دا که یاخیبوونی تیادایه و بڕیاریشه تا ڕۆژی 10 ی ئه‌م مانگه کشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ته‌واو بێت.
کێشه‌کانی خانمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، ئاستی پیاو سالاری ، کامیان ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی ڕه‌وشی خانمان ، کولتور یان ئایینه؟ گه‌یشتن به نێوه‌نده‌کانی بڕیاردان ، و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش چالاکوانی مافه‌کانی خانمان ڕووناک فه‌ره‌ج وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
پاش 3 ساڵ له بایکۆتکردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بڕیاری داوه بچێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌وه.
دووه‌م کۆنفرانسی "دۆستانی سوریا" له ئه‌سته‌نبوڵ کرا به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا به‌شدارییان نه‌کرد.
له عێراق ئاماده‌کاریه‌کان به‌رده‌وامن بۆ کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یه ، له ده‌مێکدا لیستی ئه‌لعێراقیه مه‌رجی خۆی داناوه و جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراقیش سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌کات.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری گرتنه به‌ری هه‌نگاوی نوێی داوه وه‌ک سه‌پاندنی سزا دژ به بازرگانیی نه‌وتی ئێران.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژی جیهانی شانۆ بوو. جێی خۆیه‌تی له‌م ساڵیاده‌دا جارێکی تریش میوانداریی هونه‌رمه‌ندێکی شانۆیی بکرێت تا هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بداتێ له‌سه‌ر ڕه‌وشی شانۆی کوردی.
له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب که له به‌غدا کرا، داوا له ڕژیمی سوریا کرا ده‌بێت ده‌سبه‌جێ و به ته‌واوه‌تیش پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان جێبه‌جێبکات.
وا بڕیاره لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش تاووتوێکردنی، ڕاپۆرتی خۆی ئاماده بکات له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمه‌که‌دا.
ڕۆژی پێنجی مانگی چوار عێراقیه‌کان له کۆنگره‌ی نیشتیمانی وڵاته‌که‌یاندا باس له ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی کێشه‌کانیان.
له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو باس له ئه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌کراوه.
23 یه‌مین کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا و ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکهییهش بڵاوکرایه‌وه.
زیاتر نیشـان بده