ده‌ڵێت پلانی کڵێسه‌یه‌ک له ستانی فلۆریدای باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز له 11 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌نگه ژیانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا بخاته مه‌ترسیه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ده‌ڵێت حزبه‌که‌ی هه‌موو ته‌گه‌ره‌یه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵیکی حکومه‌تی ئیسرائیلی له‌مه‌ڕ درێژکردنه‌وه‌ی نیمچه راگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌کان
به‌رپرسێکی ناتۆ ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر داواکاری جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان، ڕه‌نگه پتر له 2 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی هاوپه‌یمان به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێ بکه‌ون
ئاژانسی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێران کۆسـپ ده‌خاتنه به‌رده‌م ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاودێریکردنی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی
سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان ڕایگه‌یاند که هه‌ڵه بوو له تاوانبار کردنی سوریا بۆ کوژرانی باوکی. ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بنکه له له‌نده‌ن ئه‌ل شه‌رقل ئه‌وسه‌ت وته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر سه‌عد حه‌ریری ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاو کرده‌وه که ده‌ڵێت تاوان بار کردنه‌که هه‌ڵوێستێکی سیاسی بوو.
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت 5 کرێـکار که سه‌رقاڵی بیناکردنی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس بوون له باکوری به‌غدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه کوژراون
پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به لایه‌نی که‌م 19 که‌سی کوشـتووه که چه‌ندین منداڵیشی تێدابوو و به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 که‌سی تریش له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان برینداربوون
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له مۆسـکۆ گوتی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بووه مایه‌ی کوژرانی 3 سه‌رباز و برینداربوونی زیاتر له 30 سه‌ربازی دیکه
کۆمه‌ڵی جوداخوازی باسک ETA ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتینـیـیه‌کان به توندی به‌رپه‌رچی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژادی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردبوو
ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا داوای له تورکیا کردووه ڕێگه‌ی پـێبدات ئه‌و ئامێر و که‌ره‌سـته نا له‌شـکریـیانه‌ی له عێراق ده‌برێنه‌وه وڵات به نێو خاکی تورکیادا بیانگوێزێته‌وه
یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتانی داوای سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیـیه‌کان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به دابه‌شـکردنی پاره‌ی کۆمه‌ک
مانگرتنێـکی گشـتی له شـاری کوێتای باشوری خۆرئاوای پاکستان پـیاده ده‌کرێت دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی که تیایدا که‌مینه‌ی شیعه ئاینزاکان له‌و وڵاته کرانه ئامانج
وڵاتای نیوزلاند هه‌روا دێت و ده‌که‌وێته‌وه سه‌رخۆی پاش ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی له وڵاته‌که‌ی دا که بووه مایه‌ی بڕینی وزه‌ی ئه‌لیکتریک و زیانێـکی زۆریش له ژێرخانی وڵاته‌که‌ی دا، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی نه‌بووه
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له نێو ڕێـپـێوانێـکی شیعه ئاینزاکاندا له شـاری کوێتا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 43 که‌س کوژراون و زیاتر له 80 که‌سی دیکه برینداربوون
شیعه‌کانی پاکستان پرسه‌یان بۆ قوربانیانی ئه‌و سێ هێرشه دانا که له شاری لاهوردا 33 که‌سی له میانه‌ی به‌شداریکردنیان له بۆنه‌یه‌کی ئاینی شیعه‌کاندا تیا کورژا. له ڕۆژی پێنجهشممهدا به سه‌دان ماته‌م گێڕانی شیعه له پرسه‌ی 7 کوژراوی هێرشی شه‌وی ڕابوردوو له لاهور کۆبونه‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له واشنتن کۆده‌بنه‌وه و ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی نێوانیان له دوای نزیکه‌ی 2 سـاڵدا
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ 10 کارمه‌ندی سیڤیلی هه‌ڵمه‌تێـکی هه‌ڵبژاردنی باکوری وڵات کوژران
ئاماره‌کانی ڕێـکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن نرخی گۆشت به گشتی بۆ 10 مانگه به دوای یه‌ک به‌رزده‌بێته‌وه و له ئێسـتادا گه‌یشـتۆته به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 20 سـاڵدا
سه‌رکرده‌کانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئاشتیـیان ده‌سـتپـێکرد، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به یه‌که‌م دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌تای نزیکه‌ی 2 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
زیاتر نیشـان بده