پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به لایه‌نی که‌م 19 که‌سی کوشـتووه که چه‌ندین منداڵیشی تێدابوو و به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 که‌سی تریش له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان برینداربوون.
کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن 9 پـۆلیس له نێو کوژراوه‌کاندا بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشبه‌ره‌که ماشێنه بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی برده نێو بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له له‌کی مه‌روات له هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختوونخوای نزیک ئه‌و شـوێنانه‌ی که تاڵیبان تیایدا به‌هێزه.
بنکه‌که‌ی پـۆلیس وێرانبوو و به لایه‌نی که‌م باڵه‌خانه‌یه‌کی ئه‌و نزیکانه‌ش زیانی پـێـگه‌یشت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که.
کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن کارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشـتنه شـوێنی ڕووداوه‌که و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی قوربانیـیانی زیاتر ده‌ده‌ن.