ئه‌فسه‌رێـکی پایه به‌رزی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا داوای له تورکیا کردووه ڕێگه‌ی پـێبدات ئه‌و ئامێر و که‌ره‌سـته نا له‌شـکریـیانه‌ی له عێراق ده‌برێنه‌وه وڵات به نێو خاکی تورکیادا بیانگوێزێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵنی سه‌رۆکی ســتوونی له‌شـکری هاوبه‌ش له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه ئه‌مه‌ریکا هیچ پـلانی نیـیه و به‌نیازیش نیـیه چه‌که‌کانی خۆی له عێراق به تورکیادا بگوێزێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی حوڕیـیه‌تی تورکی له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌نقه‌ره داواکاری ئه‌مه‌ریکای په‌یوه‌ست په‌سه‌ند بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه تورکیا که ئه‌ندامێـکی هاوپه‌یمانی ناتۆیه ڕێـگه‌ی به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌دا له سـاڵی 2003 دا خاکی تورکیا بۆ داگیرکردنی عێراق به‌کاربهێنێت.
له لایه‌کی تره‌وه مایک مۆڵن گوتی ئه‌و پـێشـوازی له به‌شـداریکردنی زیاتری حکومه‌تی تورکیا له ئه‌فغانسـتاندا ده‌کات و هه‌روه‌ها سـتایشی ئه‌رکی تورکیاشی کرد بۆ مه‌شق و ڕاهێنانپـێـکردنی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌فغانی.
مایک مۆڵن داوای له تورکیاش کرد سـزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بکات، ئه‌و سـزایانه‌ی به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتنه له تاران که نه‌توانێت چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تورکیا ده‌نگی له دژی سـه‌پاندنی سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌ر ئێران دا، ئه‌وه‌ی له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌ر ئێراندای سه‌پاند.