کۆمه‌ڵی جوداخوازی باسک ETA ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ڤیدیۆکه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی باسکی (Gara) بڵاوکرایه‌وه و تیایدا 3 که‌س که کڵاوی ڕه‌شیان له‌سه‌ر کردبوو و ده‌موچاویان به‌ستبۆوه به زمانی باسکی به‌یانـنامه‌یه‌کیان خوێنده‌وه و تیایدا گوتیان کۆمه‌ڵه‌که‌یان کۆتایی به شه‌ڕی چه‌کداری هێنا.
یه‌ک له سێ که‌سه‌که به‌یانـنامه‌که‌ی خوێنده‌وه و گوتی ETA چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری داوه ده‌ست له شه‌ڕی چه‌کداری هه‌ڵبگرێت و ئێدی له ڕێی دیموکراسـیـیه‌وه به ئامانجه‌کانی خۆی بگات. له ئێسـتادا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌م ئاگربه‌سته تا سه‌ره یان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیـیه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی ئیسـپانیا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م به‌یانـنامه‌یه نه‌بووه.
شـایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی سێی سـاڵی 2006 کۆمه‌ڵی ETA ئاگربه‌سـتێـکی هه‌میشه‌یی ڕاگه‌یاند، وه‌لێ پاش 9 مانگ به‌رپـرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له فڕۆکه‌خانه‌ی باراخاسی مه‌درید ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س. ئیتا ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و نائومێدیـیه‌ی دووچاری بوون له ئاکامی پـێشـنه‌که‌وتنی وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌دریدا.
ڕێـکخراوی باسک 40 سـاڵه هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌ت بۆ باسکه‌کان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسـپانیا و باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسـا دابمه‌زرێنێت. له‌و نێوه‌دا زیاتر له 800 که‌س کوژراون.
یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیتا به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریست داده‌نێن.