به‌رپرسێکی ناتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر داواکاری جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان، ڕه‌نگه پتر له 2 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی هاوپه‌یمان به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێ بکه‌ون.
ئه‌گه‌ر ئه‌م داواکاریه‌ی جه‌نه‌راڵ په‌تریه‌س په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا ئه‌م سه‌بازانه په‌یوه‌ندی به‌و هێزه140 هه‌زار سه‌بازه نێو نه‌ته‌وه‌یـیه ده‌که‌ن که هه‌نوکه له ئه‌فغانستانن.
به‌ڵام به‌رپرسه‌که‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕونی نه‌کرده‌وه که ئایا کێ له کۆی ئه‌و 28 ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانه‌که ئه‌و سه‌ربازه نوێـیانه بۆ ئه‌فغانستان دابینده‌کات. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه دا که نیوه‌ی پتر له‌و 2 هه‌زار سه‌ربازه نوێـیانه ده‌بنه ڕاهێنه‌ر و مه‌شق به هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئاماده‌کردنی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی بۆ گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ئه‌و‌په‌ڕی ئامانجه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی له‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه‌دا.