ئاماره‌کانی ڕێـکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن نرخی گۆشت به گشتی بۆ 10 مانگه به دوای یه‌ک به‌رزده‌بێته‌وه و له ئێسـتادا گه‌یشـتۆته به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 20 سـاڵدا.
پـێدرۆ ئاریهس ئابوریناسی ڕێـکخراوی FAO که له بواری مهڕوماڵاتهدا شـاره‌زایی هه‌یه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌ی ئێسـتای گه‌ڕانده‌وه بۆ گرانی گۆشتی مانگا و مه‌ڕ.
پـێدرۆ ئاریهس ده‌ڵێت ئه‌و کێڵگانه‌ی له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن نه‌یانتوانیوه ئه‌و بڕه گۆشته دابین بکه‌ن که له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا داواکاری له‌سه‌ربووه. گوتیشی جوتیاران له‌و وڵاتانه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کین بۆ گۆشت، وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای باشور تا دێت ژماره‌ی مه‌ڕوماڵاته‌کانیان که‌م ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێـکخراوی FAO نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه که له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش کاری کردبێته سه‌ر نرخی مه‌ڕوماڵات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی بلومبێرگ ده‌ڵێت له کۆتایی مانگی پـێـنجه‌وه نرخی گه‌نم له شـاری شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا له سه‌دا 56 به‌رزبۆته‌وه و نرخی گه‌نمه شـامیش نزیکه‌ی له سه‌دا 8 له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به‌رزبۆته‌وه. دانه‌وێڵه‌ی وه‌کو گه‌نم و گه‌نمه شـامی خۆراکی سه‌ره‌کی مه‌ڕوماڵاتن له ئه‌مه‌ریکا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی فاو ڕایگه‌یاند که‌وا له مانگی هه‌شتدا نرخی خۆراک له جیهاندا به ڕێژه‌ی له سه‌دا 5 به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا وشکه‌سـاڵی له ڕووسیا داوه و لافاو له پاکسـتان ده‌غڵ و دانی جوتیارانی بردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا ڕێـکخراوی FAO ده‌ڵێت هێشـتا نرخی خۆراک به گشتی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 40 که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2008 دا پـێی گه‌یشـتبوو.