سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ 10 کارمه‌ندی سیڤیلی هه‌ڵمه‌تێـکی هه‌ڵبژاردنی باکوری وڵات کوژران.
به‌ڕێز کارزای ئه‌م هێرشه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له پارێزگای ته‌خار ڕوویدابوو. له لای خۆیانه‌وه هاوبه‌ندی ناتۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌که‌ن.
وته‌بێژی حکومه‌تی خۆجێی هه‌رێمی ته‌خار (فایز محه‌مه‌د ته‌وحیدی) ڕایگه‌یاند هێرشی ئاسـمانی ناتۆ به‌ر کارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی کاندیدێـکی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵات که‌وتبوو، ئه‌وه‌ی بڕیاره 18 ی ئه‌م مانگه سـازبدرێت.
هاوکات ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز ڕۆبه‌رت گه‌یتس گه‌یشته کابول بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ له‌و وڵاته‌دا ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌یڤد په‌تریه‌س.
شـایانی باسه قوربانیـیانی سیڤیل له ئاکامی هێرشه‌کانی ناتۆ بووه به مایه‌ی گرژیـیه‌کی زۆر له نێوان سه‌رۆک کارزای و ئه‌ندامانی ناتۆدا.