وڵاتای نیوزلاند هه‌روا دێت و ده‌که‌وێته‌وه سه‌رخۆی پاش ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی له وڵاته‌که‌ی دا که بووه مایه‌ی بڕینی وزه‌ی ئه‌لیکتریک و زیانێـکی زۆریش له ژێرخانی وڵاته‌که‌ی دا، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی نه‌بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌که به توندی 7.1 بووه و شـاری کریسچێرچی له نیوزلاند پـێش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ژاندووه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزه له شاره‌که‌ی دابێت و خه‌ڵکی له ماڵه‌کانیان دهرناوه و وایکردووه به‌ره‌و شه‌قامه‌کان ڕابکه‌ن.
بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که و بومه‌له‌رزه‌کانی پاشی بوونه‌ته هۆی تێـکدانی لوله‌کانی گازی سـروشتی و ئاویش و هه‌روه‌ها زیانی به پـردهکانیش گه‌یاندووه و هێڵه‌کانی کاره‌با و ته‌له‌فونیشی بچڕاندووه، به‌ڵام ته‌نها ڕوودانی دوو حاڵه‌تی برینداربوون ڕاپـۆرت کراون.
کاربه‌ده‌سـتان باری ته‌نگه‌تاویـیان له شـاری کریسچێرچ ڕاگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆشیان له‌و شـاره سه‌پاندووه.