ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتینـیـیه‌کان به توندی به‌رپه‌رچی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردبوو.
ڕۆژی شه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا ده‌مڕاستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان نه‌بیل ئه‌بو ڕوده‌ینه گوتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی ئێران ناکات چونکه فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 2009 دا کردبوو.
نه‌بیل ئه‌بو ڕوده‌ینه گوتیشی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕێـگه به هیچ که‌سێـک ناده‌ن گومان بخاته سه‌ر شه‌رعیـیه‌تی ئه‌و حکومه‌ته‌ی سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له میانه‌ی ڕێـپـێوانێـکدا له ئێران گوتبووی وتووێژه ڕاسـته‌وخۆیه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجامه‌که‌ی شـکسته. گوتبوشی به‌رهه‌ڵسـتی تاکه ڕێگه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مافه‌کانیان. هاوکات لایه‌نگرانی هوتافیان بۆ ده‌کێشـا و ده‌یانگوت مه‌رگ بۆ ئیسرائیل و مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا.