وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ده‌ڵێت حزبه‌که‌ی هه‌موو ته‌گه‌ره‌یه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ر هه‌و‌ڵیکی حکومه‌تی ئیسرائیلی له‌مه‌ڕ درێژکردنه‌وه‌ی نیمچه راگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌کان له که‌ناری خۆرئاوا ئه‌وه‌ی بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا واده‌که‌ی به‌سه‌ر بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رێز لیبه‌رمان به رادیۆی ئیسرائیلی گوت، حزبه‌که‌ی حزبی ئه‌وپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ناسراو به ئیسرائیل به‌یتێنوو ، هێنده ده‌سه‌ڵاتی له حکومه‌تدا هه‌یه که ئه‌وه پشتڕاست بکات که درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه، سه‌رکه‌وتوو نابێت.
هاوکات چه‌ندان له ئه‌ندامانی حزبی لیکودی بنیامین ناتا‌نیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیران ، ئه‌وانیش دژی درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی راگرتنی نیمچه‌یی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جوله‌که‌کانن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه 10 مانگ له ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ره جوله‌که‌کان له 26 ئه‌م مانگه‌دا واده‌که‌ی کۆتایی دێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی به‌ڵێنی خۆی دووپاتکرده‌وه و گوتی ئه‌گه‌ر بنیاتنانی جوله‌که‌نشینه‌کان له که‌ناری خۆرئاوا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له وتووێژه‌کانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کشێته‌وه.