کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له نێو ڕێـپـێوانێـکی شیعه ئاینزاکاندا له شـاری کوێتا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 43 که‌س کوژراون و زیاتر له 80 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌مه دووه‌م هێرشه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له دژی شیعه‌کانی پاکسـتان ئه‌نجام بدرێت که که‌مینه‌ن له‌و وڵاته‌دا. ڕێـپـێوانه‌که به بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئۆرشه‌لیمدا سـازکرابوو و هه‌روه‌ها بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سێ بۆمب له نێو به‌شـداربووانی بۆنه‌یه‌کی ئاینی شیعه‌کاندا له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 35 که‌س. میلیتانه سووننه‌کانی تاڵیبانی پاکسـتان و (له‌شـکری جیهانیگی عاله‌می) به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
له هێرشێـکی دیکه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، خۆکوژێـک خۆی له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـکی تایفه‌ی ئه‌حمه‌دی له شـاری مه‌ردانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته ته‌قاندۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌کانی مزگه‌وته‌که ڕێـگه‌یان پـێنه‌دابوو بچێته ژوره‌وه. که‌سێـکی ڕێبوار که به لای مزگه‌وته‌که‌دا تێپه‌ر ده‌بوو پـێوه بووه و گیانی له‌ده‌سـتداوه و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ش برینداربوون.