ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی له واشنتن کۆده‌بنه‌وه و ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی نێوانیان له دوای نزیکه‌ی 2 سـاڵدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌رپه‌رشـتی دانوسـتاندنه‌کانی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ده‌کات. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ئه‌وان هیوادارن له ماوه‌ی سـاڵێـکدا به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ردوو به‌ڕێزان ناتانیاهو و عه‌باس وابه‌سـته‌یی خۆیان به هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی نیشـان دا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یان به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆشـکی سـپی.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و به وریایی‌یه‌وه گه‌شبینه که‌وا ده‌کرێت به ئاشـتی بگه‌ن. گوتیشی هه‌ردوولا ده‌زانن ئه‌و گۆمان و باوه‌ڕ به یه‌کتری نه‌کردنه‌ی چه‌ند سـاڵه‌ی نێوانیان ناکرێت له شه‌و و ڕۆژێـکدا بڕه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا کۆسپه‌کان له به‌رده‌می پـرۆسه‌ی ئاشـتی ده‌مێنـنه‌وه، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌کانی توندوتیژی، وه‌کو ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌دی کرا که له ئه‌نجامی جوته هێرشێـکدا 4 ئیسرائیلی کوژران. کۆمه‌ڵی چه‌کداری حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی به‌رپـرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو هێرشه‌که ڕاگه‌یاند، وه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڵێنیان دا له هێرشه‌کانیان به‌رده‌وامبن. ئیسرائیلیش له به‌رامبه‌ردا ئاستی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی زیادکردووه.