یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتانی داوای سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیـیه‌کان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به دابه‌شـکردنی پاره‌ی کۆمه‌ک به‌سه‌ر قوربانیـیانی لافاوه وێرانکاره‌کانی وڵات.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی پاکسـتانی به‌ڕێز گه‌یلانی گوتی ئه‌و گه‌ره‌کێتی یه‌ک ده‌نگیـیه‌ک له لایه‌نانی ئۆپـۆزسـیۆن به‌ده‌ستبهێنێت سه‌باره‌ت به داڕشـتنی چاکترین سـتراتیژ بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوانی کاره‌سـاته ســروشـتیـیه‌که. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی بڕی نزیکه‌ی 47 ملیۆن دۆلار کۆمه‌ک بۆ بوجه‌ی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری لافاوه‌کان ئه‌وه‌ی خۆی پـلانڕێژی کردووه دراوه‌ته پاکسـتان.