هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که له مێژه‌وه له که‌ناری ددانه فیل دواخرابوو له ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی وڵاته‌که که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سـاڵی 2000 وه دوو که‌رت بووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ و ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی سه‌خت له باشوری ئه‌فغانسـتان 90 خراپکار کوژراون
ئه‌مڕۆ کاروانێـکی پاس که پـتر له 435 که‌سی تێدابوون له کۆریای باشوره‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به خزم و که‌سوکاریان شـاد بـبنه‌وه
جانێت نه‌پـۆلیتانۆ ده‌ڵێت دوو سـندوقی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی که له یه‌مه‌نه‌وه ڕه‌وانه‌کرابوون و ئامانجیان ئه‌مه‌ریکا بوو، مۆرکی ئه‌لقاعیده‌ی پـێوه‌یه، به تایبه‌تی لقی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا سوریا و ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی سه‌روه‌ری لوبنان لاواز ده‌کات له ڕێی پـشـتگیریکردنی حزبوڵڵا و کۆمه‌ڵه میلیتانه‌کانی دیکه
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران به حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌دات کارێـکی نه‌شیاوه و مه‌به‌سـتی ناپاکی له پشـته‌وه‌یه چونکه هه‌روه‌ها کۆمه‌کی تاڵیبانیش ده‌کات
به‌رپـرسی ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وتووێژ بکاته‌وه
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌حره‌ین دادگایی‌کردنی به لای که‌م 25 بزاڤکاری شیعه ده‌سـتیپـێکرد به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت
بڕیاره سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسیا سیسیلیۆ بامبانگ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیک سومه‌تره بکات که به‌ر زیانی بومه‌له‌رزه‌ی سونامی ئه‌م هه‌فته‌یه که‌وتوون و تیایاندا ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتۆته 343 که‌س
دیـپلۆماتکاران ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بورما به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که بڕیاره پاش هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایندهی بورما ڕابه‌ری لایه‌نگری دیموکراسی ئان سان سووکی ئازاد بکرێت
ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕێگاکان بۆ پێش‌گرتن له قه‌یرانی دارایی که بۆی هه‌یه ببێته هۆی تێکدانی ئابوری ئه‌و ڕێکخراوه 27 وڵاتییه.
سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسی سۆسیلیۆ بامبانگ یودهویونو به په‌له له کۆنفرانسێکه‌وه له ڤێتنام ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات بۆ چاودیریکردنی هه‌وڵدانه‌کانی فریاگوزاری پاش دوو کاره‌سات که وڵاته‌که‌ی به‌رکه‌وتووه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌می شایـیهکدا له ماڵێـک له باکوری وڵاته‌که لایه‌کی ماڵه‌که ڕووخاوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتانی به لایه‌نی که‌م 60 که‌س که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌م حوکمه‌ی به‌سه‌ر تاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشووی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویه‌تی له سه‌رکوتکردنی پارته سیاسیـیه شیعه‌کان
ڕێـکخراوی ترانسپـێرسی ئنته‌رناشناڵ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له جیهاندا بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت سۆماڵ گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانه و به دوایدا ئه‌فغانسـتان و بورما و عێراق دێن
دادپرسی تاران هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و 5 سه‌د هه‌زار دۆلاره‌دا بگیرێت که بۆ ئازاد کردنی شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکای سارا شۆرد به که‌فاله‌ت دانرابوو، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگا تاکو به‌رگری له خۆی بکات.
ده‌ڵێن 108 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 502 که‌سی دیکه بێسه‌روشوێن بوون پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین شه‌پـۆلی گه‌وره‌ی ئاوی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که له کۆمه‌ڵێـک دورگه‌ی دور ده‌ستی داوه
ئێران ده‌ستی کردووه به تێکردنی سوته‌مه‌نی بۆ یه‌که‌م سازگه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که. ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌سمی وڵاته‌که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا. پاشتر وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین مهمانپه‌ره‌ست به په‌یامنێرانی گوت چالاکی ناو‌کی ئاشتی ئێران له کاتی دیاریکراویدا ده‌ستی پێ کرد.
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز که‌ناری دورگه‌ی سومه‌تره‌ی له ئه‌نده‌نوسیا هه‌ژاندووه و ده‌سه‌ڵاتداران ئاگاهی کردنه‌وه‌یه‌کیان بۆ سوونامیـیه‌کی ناوخۆ له ناوچه‌که بڵاوکردۆته‌وه
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له مه‌زارگه‌یه‌کی موسوڵمانه سۆفیه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
زیاتر نیشـان بده