ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌حره‌ین دادگایی‌کردنی به لای که‌م 25 بزاڤکاری شیعه ده‌سـتیپـێکرد به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت.
تاوانه‌کانی وه‌ک پـێـکهێنانی ڕێـکخراوی ناقانونی و په‌نابردنه به‌ر کاری تێرۆریستی ئاڕاسته‌ی گومانباران کراون.
ده‌سـتگیرکراوان بێ تاوانی خۆیان له‌و تۆمه‌تانه ڕاگه‌یاند و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که له کاتی زینداندا دووچاری ئه‌شکه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه. باری ئاسایش له هۆڵی دادگاکه‌دا زۆر توندکراوه.
ڕه‌نگه ئه‌م دادگایـی‌یه ئاستی گرژی له نێوان حکومه‌تی زۆرینه سووننی به‌حره‌ین و کۆمه‌ڵانی که‌مینه شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رزبکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له مێژه سـکاڵا له‌وه ده‌که‌ن که ئاستی به‌شـداریان له حکومه‌تدا که‌مه.
شایه‌نی باسه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا لیستی سیاسی سه‌ره‌کی شیعه‌کان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌سـتهێنا و تیایدا سه‌رجه‌می 18 کاندیده‌که‌یان سه‌رکه‌وتن بۆ په‌رله‌مان که ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی 40 ئه‌ندامه.
له‌م خوله‌دا لیستی ئه‌لویفاق یه‌ک کورسـیـیان زیادکرد به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2006 وه.