دیـپلۆماتکاران ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بورما به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که بڕیاره پاش هه‌ڵبژاردنی مانگی ئاینده‌ی بورما ڕابه‌ری لایه‌نگری دیموکراسی ئان سان سووکی ئازاد بکرێت.
سـکرتێر گشـتی دامه‌زراوی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ناسراو به ئه‌یژیه‌ن سوورین پـێتسوان ڕایگه‌یاند که ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی ئێواره خوانێـکی تایبه‌تدا به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ئه‌یژیه‌ن به‌ڕێز نیان وین ئه‌م به‌ڵێنه‌ی خسته ڕوو.
شایه‌نی باسه له 13 ی مانگی یازده‌ی ئاینده‌دا و پاش 6 ڕۆژ له سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بورما واده‌ی ده‌سـبه‌سه‌ری ئان سان سووکی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به‌سه‌ر ده‌چێت.
به‌ڕێز سوورین به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بورما هیچ ڕۆژێـکی ئاشـکرا نه‌کردووه بۆ ئازادکردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ئان سان سووکی.
هاوکات دیپـلۆماتکاران ده‌ڵێن نیان وین به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که ڕابه‌ری باڵای بورما ثان شۆی خۆی کاندید ناکاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی 7 ی مانگی یازده.
پـێشـووتر هه‌واڵی ئه‌وه درابوو ناوی ثان شۆی له لیستی کاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نیـیه.