ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن 108 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 502 که‌سی دیکه بێسه‌روشوێن بوون پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین شه‌پـۆلی گه‌وره‌ی ئاوی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که له کۆمه‌ڵێـک دورگه‌ی دور ده‌ستی داوه.
شه‌وی دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌که به گوڕی 7.7 به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له نزیک دورگه‌ی منتاوای ڕۆژئاوای سومه‌تره‌ی دا، به‌ڵام زیانه‌کان تا ڕۆژی سێشه‌ممه ئاشـکرا نه‌بوون. پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان زیادبکات.
کاربه‌ده‌سـتان له ئاژانسی به‌ڕیوه‌بردنی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری ئه‌نده‌نوسیا گوتیان تا ئێسـتا 23 ته‌رم به‌ده‌ست که‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام 167 که‌س له گونده‌کانی سه‌ر که‌ناری ئه‌و دورگانه‌ی شه‌پـۆلی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که لێی داون بێ سه‌روشوێنن.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرترین زیانی پـێـگه‌یشـتووه دورگه‌ی باگای بووه که له‌وێ وه‌ک کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌پـۆلی ئاو به به‌رزی 3 مه‌تر و تا قوڵایی 600 مه‌تر لێی داوه. له هه‌ندێ گوند ئاو گه‌یشـتۆته بنمیچی ماڵه‌کان و له گوندی مونتێی 80% ماڵه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.