بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز که‌ناری دورگه‌ی سومه‌تره‌ی له ئه‌نده‌نوسیا هه‌ژاندووه و ده‌سه‌ڵاتداران ئاگاهی کردنه‌وه‌یه‌کیان بۆ سوونامیـیه‌کی ناوخۆ له ناوچه‌که بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌نته‌ری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاتژمێر 14:42 خوله‌ک به کاتی گرینج بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به ڕاده‌ی 7.5 له‌سه‌ر ژمێریاری ڕێـخته‌ر نزیک دورگه‌کانی منتاوای ئه‌نده‌نوسیای هه‌ژاندبوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن سه‌نته‌ری سـوونامی پاسفیکی ئه‌مه‌ریکایی ئاگاهی کردنه‌وه‌یه‌کیان بۆ سوونامی ناوخۆ بڵاوکردبۆوه.
هه‌رچه‌ندێـکه سه‌نته‌ره‌که ده‌ڵێت مه‌ترسی سوونامیـیه‌کی گه‌وره‌تری بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌که لێـنابێته‌وه.