سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئومێدی کرد پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق په‌یوه‌ندیـیه‌کی سیاسی نزیکتری له نێوان به‌غدا و تارانی لێبکه‌وێته‌وه.
نه‌خۆشی کۆلێرای هایتی به‌ره‌و پـۆرت ئۆ پـرنس ته‌شه‌نه‌ی کردووه. به‌رپـرسـانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن پـێنج حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که له پایته‌خت سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌م ده‌مه‌ی دورگه‌ی کاریبی ڕووبه‌ڕووی یه‌که‌مین په‌تای کۆلێرا له سه‌ده‌یه‌ک بۆته‌وه
باڵاترین دادگای عێراق فه‌رمانی دا به سیاسه‌تمه‌داران کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی ڕاگرن و به‌ره‌و پـێش هه‌نگاو بنێن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بنیامین ناتانیاهو له ده‌سـپـێـکی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی کابینه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و هوشیاری دا به‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتی له‌و جۆره شتێـکی ڕاسته‌قینه نیـیه
هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌کان له به‌حره‌ین توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا 18 کورسی له کۆی 40 کورسی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌سـتبهێنێت
ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سه‌رۆکی کارمه‌ندانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای به ملیۆنه‌ها دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێت
قه‌شه‌کانی کاثۆلیکی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن هاوکاری له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیدا بکه‌ن بۆ جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌دایه نائارامی له‌و دورگه‌یه‌ی فارسی‌دا له ئارادایه له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی به‌حره‌ین به ڕابه‌رایه‌تی موسڵمانانی سـووننه ئاینزا شیعه‌کان که زۆرینه‌ن سه‌رکوت ده‌که‌ن
به‌رپـرسانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ئه‌مڕۆ داکۆکیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی 400 هه‌زار فایلی نهێنی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان کرد په‌یوه‌ست به جه‌نگی عێراق
ڕۆژنامه‌یه‌کی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی CIA له پاکسـتان فراوانتر بکات
له میانه‌ی ئه‌و په‌لاماره بۆمبیـیه خۆکوژیـیه‌ی ئه‌مڕۆی کرایه سه‌ر باره‌گای ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌ی خۆرئاوای ئه‌فغانسـتان هیچ کارمه‌ندێـکی ڕێـکخراوه‌که زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه
به‌ریتانیا زانیاری نهێنی له‌سه‌ر توێـکاری ته‌رمی ده‌یڤد کێڵی شـاره‌زای چه‌کی عێراق بڵاوکرده‌وه که تیایدا پـشتڕاستی ده‌کاته‌وه ئه‌و له ئه‌نجامی بڕینی مه‌چه‌کی به ده‌سـتی خۆی گیانی له‌ده‌سـتداوه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و داوای 2 ملیار دۆلار ده‌کات بۆ کۆمهککردنێـکی نوێی پاکسـتان، ئه‌وه‌ش تا یارمه‌تی بدات له شه‌ڕی دژی ئه‌و میلیشیایانه‌ی به درێژایی پاکسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه
ڕۆژی چوراشه‌ممه له میانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێـکی پاکسـتانی بۆ دیالۆگی سـتراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان له واشنتنی پایته‌خت، به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕاگه‌یاند
ده‌سه‌ڵاتدارێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی له مێژ چاوه‌ڕوانکراوی سه‌رۆکی چین هو جینتاو بڕیاره له مانگی یه‌کی ئاینده‌دا سـازبدرێت
فه‌ره‌نسـا به‌رو ڕووی ڕۆژێـکی تر له خۆپـیشـاندانه‌کان بۆته‌وه له دژی پـلانه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له وڵاته‌که‌دا
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی و پاکسـتانی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له واشنتن کۆده‌بنه‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردن به قۆناغی سێهه‌مینی دایه‌لۆگی سـتراتیژی که له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانی نزیکه‌ی چاره‌کی کۆی گشتی 5 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی ڕابردوویان پوچه‌ڵ کرده‌وه.
وه‌ک به‌شێـک له گه‌شـتێـکی هه‌رێمی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی میسری کۆبۆته‌وه.
وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێران پـشـتڕاستی کرده‌وه که ئه‌و دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی ده‌سـتگیرکراون دادگایی ده‌کرێن.
زیاتر نیشـان بده