ئه‌مڕۆ کاروانێـکی پاس که پـتر له 435 که‌سی تێدابوون له کۆریای باشوره‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به خزم و که‌سوکاریان شـاد بـبنه‌وه، ئه‌وانه‌ی 60 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جه‌نگی کۆریاوه له یه‌کتری دابڕان و جیابوونه‌ته‌وه.
خانه‌واده‌کانی کۆریای باشور که 97 خێزان بوون بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ خزمانی پـیر و به ته‌مه‌ن له هه‌وارگه‌ی چیای ناسراو به ئه‌ڵماس له کۆریای باکور ده‌مێنـنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت دوای ئه‌م به‌یه‌ک گهیشـتنهوهیان گرووپێـکی دیکه‌ی نزیکه‌ی 100 خانه‌واده‌یی له هه‌مان جێگه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ خزم و کهسـوکاریان له کۆریای باکور به‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه و یه‌کتری ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه لێپـرسـراوانی کۆریای باشور ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌وه‌ی له سـاڵی 2000 وه پـرۆگرامی بهیهکشـادبوونهوهی خانه‌واده له یه‌کتر دابڕاوه‌کان پـیادهکراوه، له‌و کاته‌وه له میانه‌ی 17 بۆنه‌ی له‌م جۆره‌دا 17 هه‌زار و سه‌د که‌س له کۆی 3500 خانه‌واده یه‌کتریان بینیوه‌ته‌وه.