کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له مه‌زارگه‌یه‌کی موسوڵمانه سۆفیه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه دوو پیاو بۆمبیان له‌سه‌ر مۆتۆسیکلێک چاندبوو و له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی مه‌زارگه‌ی شاری پاک پاتان له هه‌رێمی پۆنجاب به‌جێیان هێشتبوو. به‌رپرسان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕوویدا و زیانی به چه‌نده‌ها کۆگا و دوکان گه‌یاندبوو بێ ئه‌وه‌ی زیان به مه‌زارگه‌که بگه‌یه‌نیت.
هه‌رچه‌ندێکه تاکو ئێستا که‌سێک به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
جێی باسه سۆفیـیهکان زۆر جار بوونه‌ته ئامانجی هێرشی خوێناوی پاکسـتان. هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له مه‌زارگه‌یه‌کی سۆفیـیهکان له شـاری که‌راچی له خۆرهه‌ڵاتی پاکسـتان 8 که‌سی تێدا کوژران.
کۆمه‌ڵه‌ی میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان ڕه‌تی هه‌ندێ له سرووته ئاینیـیه‌کانی سۆفیـیهکان ده‌که‌نه‌وه و به نائیسلامی ناوی ده‌بن.