به‌رپـرسی ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وتووێژ بکاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسل کاثرین ئاشـتۆن به په‌یامنێرانی گوت که‌وا ئه‌و نامه‌یه‌کی له سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێژکه‌ری ئێرانی بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی پـێگه‌یشتووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و خۆی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان له پاش 10 ی مانگی یازده ئاماده ده‌کات.
ئاشـتۆن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌عید جه‌لیلی به پـێشـهاته‌یه‌کی گرنگ ناوزه‌دکرد.
کاثرین ئاشـتۆن له بری پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـیـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا پـێشـنیازی کردووه کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی له ناوه‌ڕاسـتی مانگی یازده‌دا ئه‌نجامبدرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چوار کۆمه‌ڵه سـزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و کهرهسـتهیهی ڕه‌نگه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت.
به‌ڵام ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.