ئێران ده‌ستی کردووه به تێکردنی سوته‌مه‌نی بۆ یه‌که‌م سازگه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که.
ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌سمی وڵاته‌که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا. پاشتر وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕامین مهمانپه‌ره‌ست به په‌یامنێرانی گوت چالاکی ناو‌کی ئاشتی ئێران له کاتی دیاریکراو‌یدا ده‌ستی پێ کرد.
تاران ده‌ڵێت ئه‌و کارگه 1000 میگاواتییه‌ی بوشه‌هر که له‌لایه‌ن ڕوسیاوه دروست کراوه له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 دا ده‌ست به به‌رهه‌م هێنانی وزه ده‌کات. مهمانپه‌ره‌ست ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریشی دا که فشاری سیاسی و سیزاکانی تر ئێران ڕاناگرن له به‌ده‌ست هێنانی تێکنالۆژی.
شایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا ئێران تاوان بارده‌که‌ن به‌وه‌ی تێکنالۆژیای ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کارده‌هێنێت. به‌م دواییانه‌ش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خولی چواره‌می سیزای ئابوری سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی نکۆڵی له‌و تاوانه ده‌که‌ن.