ڕێـکخراوی ترانسپـێرسی ئنته‌رناشناڵ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له جیهاندا بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت سۆماڵ گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانه و به دوایدا ئه‌فغانسـتان و بورما و عێراق دێن.
ئه‌م ڕێـکخراوه که باره‌گاکه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی قسه‌ی شـاره‌زایان و کارداران ئاماده‌کردووه.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت به‌ڵام دانیمارک و نیوزیلاندا و سنگافور له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌ن که که‌مترین گه‌نده‌ڵیـیان تێدایه.
ڕاپـۆرته‌که باس له ئاسـتی گه‌نده‌ڵی له 178 وڵات ده‌کات و پـێوه‌رێـکی داناوه که له ژماره سفره‌وه ده‌سـتپـێـده‌کات بۆ وڵاته گه‌نده‌ڵه‌کان تا ژماره 10 بۆ وڵاته هه‌ره که‌م گه‌نده‌ڵه‌کان.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت سێ به‌شی ئه‌و وڵاتانه خوار ژماره 5 بوون و زۆربه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی و ناوه‌ندی ئاسیا و ئه‌فریقادان.