کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ و ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی سه‌خت له باشوری ئه‌فغانسـتان 90 خراپکار کوژراون.
به‌رپـرسـان گوتوویانه له ڕۆژی شه‌ممه به لایه‌نی که‌مه‌وه 78 خراپکاریان کوشتووه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به‌ره‌نگاری هێرشێـک ده‌بوونه‌وه بۆ سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی ناتۆ له هه‌رێمی پاتیکا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان. پـێـنج له هێزه‌کانی ناتۆش له‌و شه‌ڕه‌دا برینداربوون.
به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی گوتوویانه له ڕووداوێـکی تردا ناتۆ و هێزه‌کانی ئه‌فغانی 17 خراپکاریان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانیان له هه‌رێمی هێلمه‌ند له ڕۆژی شه‌ممه‌ش کوشتووه.
وته‌بێژێـکی هه‌رێمی حکومه‌ت ده‌ڵێت شهڕوپـێـکدادانهکه نزیکه‌ی 12 کاتژمێری له ناوچه‌ی دیشوو خایاند.
هه‌روه‌ها ناتۆ گوتی مه‌لای باڵای تاڵیبان مه‌لا عه‌بدوڵا کاکار له میانه‌ی هێرشێـکی ئاسـمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی زابول له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش کوژراوه.