سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسی سۆسیلیۆ بامبانگ یودهویونو به په‌له له کۆنفرانسێکه‌وه له ڤێتنام ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات بۆ چاودیریکردنی هه‌وڵدانه‌کانی فریاگوزاری پاش دوو کاره‌سات که وڵاته‌که‌ی به‌رکه‌وتووه، که تێدا فه‌ره‌تر له 300 که‌س کوژراون و سه‌دانی تریش بێ سه‌روشوێن بوونه.
کرێکارانی فریاگوزاری به فڕۆکه و هه‌لیکۆپته‌ره‌وه بۆ یه‌که‌مین جار له ڕۆژی چوارشه‌مه گه‌یشتوونه‌ته دورگه‌ی دوری مێنتاوای، که سه‌راپای گوندێک له ڕۆژی دووشه‌مه که‌تبووه به‌ر سونامیهکی 3 مه‌تری به هۆی زه‌وی له‌رزه به‌هێزه‌که. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تا ئێستا 272 لاشه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و فه‌ره‌تر له 412 که‌سی تریش هێشتا بی سه‌روشوێنن.
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌ستان له ناوه‌ڕاستی جاڤا ده‌ڵێن 30 که‌س بوونه‌ته ژێر خۆڵه‌مێشی گه‌رم و ئاو و گازی گه‌رم له‌و کاته‌ی له ڕۆژی سێشهمه یه‌کێک له هه‌ره کارێگه‌رترین ڤۆڵکانی وڵاته‌که‌دا ته‌قیبۆوه. له نێوان مردووه‌کاندا پـیاوێکی پیر بووه که به پاسه‌وانی هه‌سته‌یی ده‌روازه‌ی شاخه‌که‌دا ناسراو بووه.
به‌لای که‌م 30 هه‌زار که‌س پـێش ته‌قینه‌وه‌ی ڤۆڵکانهکه له ناوچه‌که‌دا دور خرابوونه‌وه.