سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ده‌ڵێت ئه‌و پـێـیوایه ئه‌گه‌ری وتووێژکردنی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزانی جیهانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی
حه‌بیب ئه‌لعادلی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی که‌وا حکومه‌ت له‌و بڕوایه‌دایه کۆمه‌ڵه‌ی به ناوی له‌شـکری ئیسلام به‌رپـرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن دوو هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان لێـکراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووته هۆی کوژرانی 6 چه‌کداری گومان لێـکراو له باکوری ڕۆژئاوای وڵات
لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئیسرائیلی گه‌یشـتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که نه له‌شـکر و نه حکومه‌تی وڵاته‌که کارێـکی هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه له‌و هێرشه‌ی سـاڵی ڕابردوو که کرایه سه‌ر ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی کۆمه‌کی بۆ غه‌ززه هه‌ڵگرتبوو.
به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له یه‌مه‌ن داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان کرد که بۆ ده‌یان سـاڵه سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی گرتۆته ده‌ست
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس به به‌کارهێنانی دار و تێڵا له دژی ئه‌و چه‌ند سه‌د خۆپـیشـانده‌ره وه‌سـتان که هه‌وڵیان ده‌دا به‌ره‌و باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له جه‌زائیر بڕۆن
په‌یڕه‌و و پـرۆگرامی بژارکراوی تاکه حزبی کۆریای باکور پـێده‌چێت به مه‌به‌سـتی دڵنیابوون له گواسـتنهوهیهکی سـانا و بێ گرفتی ده‌سه‌ڵات بێت له باوکه‌وه بۆ کوڕ له‌و ده‌وڵه‌ته کۆمۆنیسته گۆشه‌گیره
له میانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆی پایته‌ختدا به ده‌یان له ئه‌ندامانی هێزی پـۆلیسی نیگه‌ران و ترسـاو په‌یوه‌ندیـیان به خۆپـیشـاندانهکهوه کرد و به‌شـداریان تیادا کرد
وتووێژکردنی دوو ڕۆژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه مشتومڕاوی له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران کۆتاییپـێـهات بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ڕێـکه‌وتنێـک
یاریده‌ده‌رێـکی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیکاڵی دژ به ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دوای دوو هه‌فته له گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ئێرانه‌وه بۆ عێراق، ناوبراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران
به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له ئوردن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپـی باری ئابوری و هه‌روه‌ها داوی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانیان کرد
سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و کۆتایی به سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێنا به گه‌شـتێـکی بۆ شـاری شیکاگۆ
نوێنه‌رانی شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهان و ئێران کۆتایی‌یان به یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌کانیان له تورکیا هێنا که به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
به‌ڕێز بلێر ڕۆژی هه‌ینی به لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی له‌نده‌نی گوت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا بووه ناقانونی ئه‌و کاره شتێـکی کاتی ده‌بێت. گوتیشی شه‌ڕی عێراق به‌شێـک بووه له شه‌ڕێـکی گه‌وره‌ی دژه تێرۆرزم نه‌ک کارێـکی جودا
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI زیاتر له 100 که‌سی ئه‌ندامی مافیا و هاوکارانی ده‌سـتگیرکردووه له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆندا له مێژووی ده‌زگاکه که له ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا ئه‌نجامدرابێت
ڕێبه‌رانی جیهانی به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له ڕۆژی هه‌ینیدا له تورکیا کۆده‌بنه‌وه. ئێران له رۆژانی دواییه‌دا خواستی خۆی دیاری نه‌کردووه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی به‌نیازه له کۆبوونه‌وه‌که باسی بکات.
حکومه‌تی کاتی نوێی تونس بڕیاری دا دان به هه‌موو پارته سـیاسیـیه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کاندا بنێت و لێـبوردنێـکی گشـتی بۆ زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان ده‌ربکات
حکومه‌تی کاتی تونس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـازدا پاش هه‌فته‌یه‌ک له هه‌ڵـهاتنی سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ڕێزی لێ‌گیرا له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا له کۆشکی سپی، سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ره‌و کۆشکی سپی به ڕێکه‌وت که بڕیاره چاوی به ژماره‌یه‌ك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌مه‌ریکی بکه‌وێت.
به لانی که‌م 50 که‌س کوژراون له دوو هێرشی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌کان له عێراق
زیاتر نیشـان بده