لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئیسرائیلی گه‌یشـتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که نه له‌شـکر و نه حکومه‌تی وڵاته‌که کارێـکی هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه له‌و هێرشه‌ی سـاڵی ڕابردوو که کرایه سه‌ر ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی کۆمه‌کی بۆ غه‌ززه هه‌ڵگرتبوو.
کۆمسیۆنی تورکل ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه هێزه‌کانی ئیسرائیل به‌رگریان له‌خۆیان کردووه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌و چالاکوانه سه‌ر به فهڵستینیانه په‌لاماردران که ده‌یانویست به کهشـتیهکهیان گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه بشکێنن. سه‌رئه‌نجام 8 چالاکوانی تورک و یه‌ک ئه‌مه‌ریکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورک له‌و ڕووداوه‌دا کوژران.
پاش ئه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا گرژی تێـکه‌وتووه، وه ئیسرائیلیش گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه‌ی سووک کرد پاش ئه‌و ڕه‌خنه زۆرانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه لێیگیرا.
کۆمسیۆنه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی 3 سـاڵه له‌سه‌ر غه‌ززه دایناوه هیچ پـێشـێلیـیه‌کی بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی تێدا نیـیه. به‌ڵام داوای له ئیسرائیل کرد ڕێوشوێنی وه‌ها بگرێته‌به‌ر تاوه‌کو له گه‌مارۆکان سه‌نگی بخرێته سه‌ر کۆمه‌ڵی میلیتانی حه‌ماس نه‌ک دانیشـتوانی غه‌ززه به گشـتی.
کۆمسیۆنه‌که به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌رێـکی خانه‌نشینی دادگای باڵای ئیسرائیل کاره‌کانی به‌ڕێوه‌برد له‌گه‌ڵ دوو چاودێری نێوده‌وڵه‌تی که یهکێـکان که‌نه‌دیه و ئه‌وی دیکه‌یان ئیرله‌ندیه، ئه‌وانیش ئه‌نجامه‌که‌یان مۆرکرد.