به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له یه‌مه‌ن داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان کرد که بۆ ده‌یان سـاڵه سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی گرتۆته ده‌ست.
خوێندکاران و خه‌ڵکی ناڕه‌زایی دیکه ڕۆژی شه‌ممه له ناو زانکۆی سه‌نعادا گردبوونه‌وه و دروشمی دژی حکومه‌تیان ده‌گوته‌وه.
پـێده‌چێت ئه‌م خۆپـیشـاندانهش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی تونس بێت ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی هه‌ڵهاتنی سه‌رۆک زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له خوێندکاره‌کان دروشمیان به‌رزکردبووه‌وه که له‌سه‌ریان نووسـرابوون "په‌ند له شۆڕشی یاسمین وه‌ربگرن" وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی تونس. ئاژانسه‌که ده‌شڵێت هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی دیکه له سه‌نعا سـازکرا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ پـشـتیوانیکردن له سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح.