سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و کۆتایی به سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێنا به گه‌شـتێـکی بۆ شـاری شیکاگۆ.
به‌ڕێز هو ژینتا‌و ڕۆژی هه‌ینی له شیکاگۆ سه‌ردانی دواناوه‌ندیـیه‌کی کرد که زمان و کولتوری چینی ده‌خوێنن. خوێندکاره‌کان به شه‌کاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاڵای چین و ئه‌مه‌ریکا و به گوتنی به‌خێربێت به زمانی چینی پـێشوازیان له به‌ڕێز هو ژینتا‌و کرد.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز هو له‌گه‌ڵ گه‌وره کارداران کۆبووه‌وه له کارگه‌یه‌کی دورسـتکردنی پارچه‌ی ئۆتۆمبیل که خاوه‌نه‌که‌ی چینیـیه.
شـایانی باسه سه‌رۆکی چین پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـته شاری شیکاگۆ و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شـاره‌وانی ڕیچارد ده‌لی کۆبووه‌وه و ئاماده‌ی ئێواره‌خوانێـک بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خۆجێـیدا.
ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌رۆک هو بۆ ئه‌و سێـیه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها شـاری سه‌ره‌کی سه‌رۆک ئۆباما، دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتنی پایته‌خت هات که له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و ئه‌ندامانی کۆنگرس کۆبووه‌وه و سه‌نگی وتووێژه‌کانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به کۆریای باکور و مافه‌کانی مرۆڤ و ئابوریـیه‌وه بوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما، به‌ڕێز هو دانی نا به‌وه‌ی چین زۆری له به‌رده‌مدایه ئه‌نجامی بدات بۆ باشـترکردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ.
له لایه‌کی دیکه‌وه یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا بێزارن له ده‌ست سیاسه‌ته دراوی و ئابوریـیه‌کانی چینه‌وه و زۆرێـکیان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه سیاسه‌تانه بوونه‌ته مایه‌ی له‌ده‌سـتدانی کارێـکی زۆر له کارگه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.