حکومه‌تی کاتی نوێی تونس بڕیاری دا دان به هه‌موو پارته سـیاسیـیه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کاندا بنێت و لێـبوردنێـکی گشـتی بۆ زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان ده‌ربکات.
ئه‌م دوو بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندران پاش یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ت له دوای هه‌فته‌یه‌ک له هه‌ڵـهاتنی سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند بۆ قوربانیانی سه‌رئه‌نجامی ڕووداوه‌کانی بوونه مایه‌ی ڕوخاندنی حکومه‌تی پـێشـوو. بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ماته‌مینیـیه‌که ده‌سـتپـێبکات.
هاوکات ته‌له‌فیزیۆنی دوڵه‌تی تونسی ڕایگه‌یاند که‌وا پارتی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـتوری زه‌ین ئه‌لعابدین ڕایگه‌یاندووه کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
پارتی ناوبراو ئه‌م بڕیاره‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیـیه‌که‌ی وازیان لێـهێنا. به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پارته‌که هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.