نوێنه‌رانی شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهان و ئێران کۆتایی‌یان به یه‌که‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌کانیان له تورکیا هێنا که به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپـێشـچوون له مه‌سه‌له‌که نه‌دراوه.
وتووێژکاران ڕۆژی هه‌ینی بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له ئسته‌نبوڵ کۆبوونه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بۆ پـشــووی نانی نیوه‌ڕۆ بڕۆن. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئێران هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌داوه که‌وا ئاماده‌یه دانه‌واندن بکات.
بڕیاره ئه‌م وتووێژانه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبن له نێوان ئێران و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا که به گرووپی P+1 ناسراون.
لای خۆیانه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن وتووێژه‌کان له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی پـۆزێتیڤانه ده‌سـتیپـێـکردووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری به‌رپـرسێـکی ڕاگه‌یاندن که ئاماده‌ی وتووێژه‌کانه ( ئه‌بولفه‌زڵ زوهره‌وه‌ند یاریده‌ده‌ری کاروباری میدیا له سـکرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای نیشـتیمانی) بڵاویان کردۆته‌وه که گوتوویه‌تی مافه ڕه‌واکانی وڵاته‌که‌ی له مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی شتێـک نیـیه جێـگای وتووێژیکردن بێت له‌سه‌ری.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر گوتی وڵاته‌که‌ی پـێشـبینی ناکات ده‌سـتکه‌وتی گه‌وره له کۆبوونه‌وه‌کانی ئسته‌نبوڵدا هه‌بێت.