ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ڕێزی لێ‌گیرا له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا له کۆشکی سپی، سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ره‌و کۆشکی سپی به ڕ‌ێکه‌وت که بڕیاره چاوی به ژماره‌یه‌ك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌مه‌ریکی بکه‌وێت.
هه‌ردوو کاربه‌ده‌سته باڵاکه‌ی کۆنگرس هاری ریدی ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سینات و جون بوینه‌ری ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشته‌که‌ی سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌یان له کۆشکی سپی ڕه‌تکردبووه که کاسایه‌تیـیه‌کانی ناوداری وڵات له ئه‌کته‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و هونه‌رمه‌ندانی تێدا ئاماده‌بوون.
جێ باسه کونگرسی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانییه‌کی قوڵیان سه‌باره‌ت به ڕێبازه‌کانی دراوی چین و سه‌جه‌ره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته ده‌ڕبڕیوه
به‌ڕێز رید له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا، به‌ڕێز هو به دیکتاتور ناوزه‌د کردبوو.