په‌یڕه‌و و پـرۆگرامی بژارکراوی تاکه حزبی کۆریای باکور پـێده‌چێت به مه‌به‌سـتی دڵنیابوون له گواسـتنهوهیهکی سـانا و بێ گرفتی ده‌سه‌ڵات بێت له باوکه‌وه بۆ کوڕ له‌و ده‌وڵه‌ته کۆمۆنیسته گۆشه‌گیره.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆپـیـیه‌کی ئه‌و بژارکاریـیهی په‌یڕه‌و و پـرۆگرامی کۆریای باکوری بهدهسـتکهوتووه، ئه‌وه‌ی هێشـتا له نێو و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشـکرا نه‌کراوه.
شـاره‌زایانی سیاسی ده‌ڵێن په‌یڕه‌و و پـرۆگرامی بژارکراوی حزبی کرێکارانی کۆریای باکور پـێده‌چێت له‌پـێناو خولقاندنی چوارچێوه‌یه‌کی کار بۆ ئه‌وه‌ی کیم جۆنگ ئون جێـگه‌ی باوکی بگرێته‌وه.
هاوکات شیکه‌ره‌وانی سیاسی له کۆریای باشور ده‌ڵێن یه‌کێـک له گۆڕانکاریـیه‌کانی په‌یڕه‌و و پـرۆگرامهکه ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆکی وڵات که کۆمسیۆنی ناوه‌ندی له‌شـکری به‌ڕێوه‌به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی یه‌ک که‌س بتوانێت کۆنتڕۆڵی کاروباری له‌شـکری وڵات بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه کیم جۆنگ ئون که ته‌مه‌نی له خوار سی سـاڵانهوهیه هه‌نووکه پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی کۆریای باکوری ته‌مه‌ن 68 سـاڵانی کۆمسیۆنی ناوه‌ندی له‌شـکری به‌ڕێوه‌ده‌بن.