سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنی دابوو وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی له داگیرکردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2003 دا بکات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره پارێزه‌ری حکومه‌ته‌که‌ی گوتبووی هێرشـکردنه سه‌ر عێراق کارێـکی ناقانونی ده‌بێت.
به‌ڕێز بلێر ڕۆژی هه‌ینی به لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی له‌نده‌نی گوت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا بووه ناقانونی ئه‌و کاره شتێـکی کاتی ده‌بێت. گوتیشی شه‌ڕی عێراق به‌شێـک بووه له شه‌ڕێـکی گه‌وره‌ی دژه تێرۆرزم نه‌ک کارێـکی جودا.
به‌ڕێز بلێر گوتیشی ئه‌و په‌یمانی ته‌واوی به سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش دابوو که‌وا به‌ریتانیا هه‌موو شتێـک ده‌کات له پـێناو چه‌ک داماڵینی دکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سـاڵی ڕابردوو به‌ڕێز بلێر له یه‌که‌م دانیشتنی لێـکۆڵینه‌وه‌که له‌گه‌ڵیدا گوتی ئه‌و هیچ په‌شیمان نیـیه له ڕه‌وانه‌کردنی هێزه‌کانی به‌ریتانیا بۆ شه‌ڕی عێراق.
چاوهڕواندهکرێت لێژنه‌که پـرسیار له تۆنی بلێر بکات ده‌رباره‌ی ئه‌و نامانه‌ی به نهێنی له نێوانی و سه‌رۆک بوشـدا ئاڵوگۆڕکراون له ده‌می به‌ر شه‌ڕه‌که‌دا.
ده‌یڤید کامیرۆنی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا داوایکردووه گوشـار بخرێته سه‌ر به‌ڕێز بلێر هه‌تا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌ی پهیوهسـتن به شه‌ڕی عێراق ئاشـکرا بکات.