وتووێژکردنی دوو ڕۆژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه مشتومڕاوی له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران کۆتاییپـێـهات بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ڕێـکه‌وتنێـک.
سه‌رۆکی ڕێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشتون ده‌ڵێت ئه‌و هیوابڕاو بووه له ئه‌نجامی گفتوگۆکان له نێوان ئێران و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا. ده‌شڵێت وتووێژه‌کان له تورکیا گه‌یشـتوونه‌ته بنبه‌ست به‌هۆی سووربوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سـزاکانی له‌سه‌ر لابه‌رێت، ئه‌و مه‌رجه‌ی پـێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه.
ئاشتون ده‌ڵێت پـرۆسه‌که ده‌کرێت به‌ره‌و پـێش بچێت ئه‌گه‌ر ئێران به شێوه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانه وه‌ڵامی هه‌بێت، وه ده‌رگا کراوه‌یه بۆ گفتوگۆی تر.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژی ناو‌کی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی تۆمه‌تبارده‌که‌ن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئێران نکوڵیـیان لێـده‌کات.