وه‌زیری ناوخۆی میسر کۆمه‌ڵێـکی فه‌ڵه‌سـتینی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی به‌رپـرسیارکردووه به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه خۆکوژیـیه‌ی له سه‌ری سـاڵدا کرایه سه‌ر کڵێسـایه‌کی کریسـتیانه قپـتیـیه‌کان و بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 20 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 100 که‌سی دیکه.
حه‌بیب ئه‌لعادلی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی که‌وا حکومه‌ت له‌و بڕوایه‌دایه کۆمه‌ڵه‌ی به ناوی له‌شـکری ئیسلام به‌رپـرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه.
بڕواده‌کرێت ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره فه‌ڵه‌سـتینیـیه هه‌روه‌ها به‌رپـرسیاربێت به‌رامبه‌ر هێرشێـکی سـاڵی 2006 ی سه‌رسـنوور ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی ڕفاندنی سه‌ربازی ئیسرائیلی گیلات شـالێت.
دوایـین هێرش ئه‌وه بوو هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له کڵێسـایه‌کی شـاری ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه خۆی ته‌قانده‌وه له‌و ده‌مه‌ی کریسـتیانه‌کان بۆ نوێژ و نزا به بۆنه‌ی هاتنی سـاڵی نوێوه له‌وێ کۆبووبوونه‌وه.
شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن پاش ئه‌و هێرشه کریسـتیانه‌کان هه‌وڵی هێرشکردنه سه‌ر مزگه‌وتێـکیان دا و له ئه‌نجامی ئه‌وه شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕوویدا و ژماره‌یه‌کی زیاتری خه‌ڵـکی بوونه قوربانی.
پاش ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه، کریسـتیانه میسریـیه‌کان ڕه‌خنه‌یان له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی پـێویست ئه‌وان له به‌رامبه‌ر توندڕه‌وان ناپارێزێت.