کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن دوو هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان لێـکراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووته هۆی کوژرانی 6 چه‌کداری گومان لێـکراو له باکوری ڕۆژئاوای وڵات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان دوو موشه‌کی هاویشـتووه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 2 چه‌کداری گومان لێـکراو له کاتێـکدا سواری ماتۆرسکل بووبوون له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری وه‌زیرستان.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی زانیاری پاکسـتانی گوتوویانه له هه‌مان گوند فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان دوو موشه‌کی هاویشـتووه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 4 چه‌کداری گومانبار.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی له ده‌می کاربه‌ده‌سـتان گێڕاویه‌تێوه که گوتوویانه هێرشێـکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان بینیوه که ده‌موده‌ست له ماشێـنێـکی داوه دوای ئه‌وه‌ی له به‌رده‌می ماڵێـکدا له گونده‌که ڕاوه‌سـتابوو. ناسـنامه‌ی قوربانیـیه‌کان ئاشـکرا نه‌کراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان له‌و بڕوایه‌دان چه‌کداری ناوچه‌که‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان پشـتڕاست ناکه‌نه‌وه، به‌ڵام شـاره‌زایانی ناوچه‌که ده‌ڵێن هێرشه‌کان بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان.