به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له ئوردن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپـی باری ئابوری و هه‌روه‌ها داوی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانیان کرد.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانه‌کان له عه‌مـمانی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته سـازکران، هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی تونس که بوونه مایه‌ی هه‌ڵـهاتنی سه‌رۆکی وڵاته‌که زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
خۆپـیشـانده‌ران له دژی به‌رزی نرخی خۆراک هاواریان ده‌کرد و حکومه‌تیان تاوانبار ده‌کرد به‌وه‌ی شـکستی هێناوه له نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌که‌دا. ئه‌م خۆپـیشـاندانانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گه‌ورترین بوون که له‌و وڵاته‌دا بکرێن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا.
خۆپـیشـاندانه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه ڕێـکخران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران سه‌میر ئه‌لڕفاعی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڵێنی دا موچه‌ی کارمه‌ندانی حکومه‌ت و خانه‌نشینان زیادبکات.