سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوا پاڵاوگه‌ی نه‌وتی حکومه‌تیدا له شارێکی خۆرئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خت گرتووه که له کاردایه ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی به‌رده‌وامن له جه‌ختکردنیان بۆ پێشڕه‌ویکردن به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌خت وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ناچارکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی وڵات تاوه‌کو واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی گوتیان ئه‌وان کۆنترۆڵی پاڵاوگه‌که‌یان له شاری زاویه کرد، ئه‌وه‌ی که 50 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره، ئه‌م راگه‌یه‌ندنه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی به ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێت که فه‌رمانده‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان گوتیان که لوله‌کانی هاتن و ڕۆیشتنی سووته‌مه‌نی بۆ پاڵاوگه‌که‌یان گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له زاویه‌وه هه‌ڵهاتن گوتیان هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی به‌شی زۆری شاره‌که‌یان کردووه و ئاڵای سوور و ڕه‌ش و که‌سکی ئه‌وانی تیادا به‌دی ده‌کرێت. هاوکات هه‌ر چوارشه‌ممه هیزه‌کانی قه‌زافی تۆپبارانی شاره‌که‌یان کرده‌وه و سێره‌گران خۆیان له نێو پاڵاوگه‌که‌دا حه‌شاردابوو و له‌وێوه ته‌قه‌یان له سه‌رهه‌ڵداوان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێکردنه ئه‌م پاڵاوگه نهوتیـیهی زاویه ته‌نها بڕێکی که‌م سووته‌مه‌نی بۆ حکومه‌تی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دابین ده‌کرد به به‌راورد به‌وه‌ی به قاچاغی له هه‌ردوو وڵاتی هاوسێی تونس و جه‌زائیره ده‌یهێنن.
له لایه‌کی تره‌وه ، له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوو فڕۆکه‌ی دیکه‌ی بێفرۆکه‌وانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کان له لیبیادا، له‌و شوێنه‌ی که جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی لیبی هێشتا هه‌ر به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر پشت به هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌به‌ستن.