کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکی بچوکدا له ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 21 که‌س کوژراون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی ئۆبێی هه‌رێمی هه‌رات ڕوویداوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژن و منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندان. هه‌روه‌ها به لای که‌م 12 که‌سیش برینداربوون.
موحیه‌دین نوری گوته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رات ده‌ڵێت بۆمبێـکی دیکه‌ی لاڕێ هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌دا به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بووه‌ته مایه‌ی بریندابوونی 4 که‌س.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی و هه‌روه‌ها ناتۆ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌یان مه‌حکومکرد که ئۆباڵه‌که‌یان خراوه‌ته ئه‌سـتۆی یاخیبووانی تاڵیبان.