چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به ده‌یان که‌سیان له شـاری لازقیـیه ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی له‌شـکر له شـاره‌که ده‌کێشێته‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ئه‌م هه‌واڵی کشـانه‌وه‌یه‌یان بڵاوکرده‌وه پاش چوار ڕۆژ له ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری بۆ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانیان. به‌ڵام چالاکوانان گوتیان ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش ماڵ به ماڵ گه‌ڕاون و خه‌ڵـکی زیاتریان ده‌سـتگیرکردووه. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن به سه‌دان که‌س ده‌سـتگیرکراون و به پاس بۆ ستادیۆمێـک براون.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن به لای که‌م 35 که‌س له لازقیـیه کوژراون.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه حکومه‌تی سوریا گوتی ده‌ستیکردووه به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له شـاری دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا چالاکوانان ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان هێشـتا هێزه‌کان له شـاره‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سیان له ده‌می په‌لاماره‌کانیاندا له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌سـتگیرکردووه.
هاوکات پـیاوێـک له گوندێـکی باکوری وڵاته‌که له نزیک سـنووری تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قه‌ی لێـکراوه کوژراوه. چالاکوانان ده‌ڵێن له‌و کاته‌دا بووه که هێزه‌کانی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامی به سه‌رکوتکردنه‌کانی خۆی داوه سه‌ره‌ڕای گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی چوراشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا کارمه‌نده ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی له سوریا ده‌کێشێته‌وه. بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانیشـتنێـکی تایبه‌ت له‌سه‌ر سوریا سـازبکات و تیایدا به‌رپـرسی مافه‌کانی مرۆڤ ناڤی پـیڵه‌ی ڕاپـۆرتێـک پـێشـکه‌ش ده‌کات.