پاکسـتان ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌ی ڕێـگه‌ی به چین داوه سه‌یری پاشـماوه‌ی ئه‌و هه‌لیـکۆپـته‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات ئه‌وه‌ی له میانه‌ی هێرشه‌که‌ی ئوسامه بن لادنی تیادا کوژرا تێـکشـکا.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و فایناشناڵ تایمز له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاوه که ناویانی ئاشـکرا نه‌کردووه بڵاویان کردووه‌ته‌وه که گوتوویانه بڕواده‌کرێت ده‌زگای زانیاری پاکسـتان ڕێـگه‌ی به ئه‌ندازیارانی چین داوه وێنه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که بگرن و ته‌نانه‌ت پارچه‌ی وردی لێبه‌رن. ئه‌و جۆره هه‌لێـکۆپـته‌ره ته‌کنه‌لۆژیای تایبه‌ت له دروسـتکردنیدا به‌کارهاتووه بۆ ده‌رنه‌که‌وتنی له‌سه‌ر سـکرینی ڕادار.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداریان له هێرشه‌که‌ی 2 ی مانگی پـێـنجدا کرد و هه‌وڵی تێـکشـکاندنی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که‌یان دا پاش ئه‌وه‌ی به دیوارێـکی کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌که‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له ئیبت ئاباد که‌وت، به‌ڵام به‌شی زۆری کلکه‌که‌ی به ساغی مابووه‌وه.
گوته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتانی جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت نه چین و نه هیچ لایه‌نێـکی سێهه‌م نه‌گیشـتووه‌ته پاشـماوه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که. گوتی پاشـماوه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که له شوێنێـکی نهێنیدایه و له ژێر چاودێری پاسه‌وانانی چه‌کداردا له پاکسـتان هه‌ڵگیرابوو. جه‌نه‌ڕاڵ عه‌باس گوتیشی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی میدیا به‌شێـکه له هه‌ڵمه‌تێـکی شتی هه‌ڵبه‌سـتراو له دژی پاکسـتان پاکسـتان.
پاشـماوه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که پاشـان براوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا.
نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ به کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانیـیان گوتووه ئایا ڕێگه‌یان به حکومه‌تانی بیانی دراوه بگه‌نه پاشـماوه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ره‌که یان نا و کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ڕه‌تیان کردبووه‌وه.